زێن کاش و الشهيرة هاوبەشی نێوانیان ڕادەگەیەنن بۆ ئەوەی کڕیاران بتوانن بەبێ کێشە پارە بدەن لە ڕێگەی زێن کاشەوە

September 22, 2025
ZainCash and Alshaheera Partner to Enable Customers to Pay by ZainCash

بەغدا، عێراق – 22/09/2025 – کۆمپانیای زێن کاش، کۆمپانیای پێشەنگی تەکنەلۆجیای دارایی لە عێراق، هاوبەشییەکی نوێی لەگەڵ الشهيرة ڕاگەیاند کە کۆمپانیاکە دەتوانێت بە شێوازێکی ئاسان و پارێزراو و متمانەپێکراوی پارەدان بۆ کڕیارەکانی دابینبکات لە ڕێگەی دەروازەی پارەدانی ئەلیکترۆنی زێن کاشەوە.

لە ڕێگەی ئەم هاوکارییە، کڕیارانی زەین کاش دەتوانن بە ئاسانی لە کەناڵە جۆراوجۆرەکاندا پارە بدەن، لەوانە وێبسایتی الشهيرة و ئەپلیکەیشنی بازرگانی ئەلیکترۆنی. الشهيرة یەکێکە لە دابینکەرانی پێشەنگی جوانکاری، چاودێری پێست و بۆن لە بازاڕدا، کە زیاتر لە 14 لقی لە سەرتاسەری بەغدا و عێراق هەیە.

هەروەها کۆمپانیاکان دەتوانن سوودمەند بن لە پلاتفۆرمی بازرگانی زێن کاش، کە داشبۆردێکی گشتگیر بۆ بەدواداچوونی پارەدانەکان، پاراستنی تۆمارە ئەلیکترۆنییە پشتڕاستکراوەکان و هەروەها دروستکردنی ڕاپۆرتی وردی مامەڵەکان دابیندەکات. ئەمەش هاوکارە بۆ کەمکردنەوەی تێچووی کارکردنی پەیوەست بە کۆکردنەوە و باشترکردنی ڕازیبوونی کڕیار لە ڕێگەی دابینکردنی بژاردەی پارەدانی بێخەوش.

ئەم هاوبەشییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی زێن کاشە بۆ بەهێزکردنی کۆمپانیاکان بە چارەسەری دارایی داهێنەرانە بۆ ئاسانکردنی کارەکانیان و دابینکردنی کارایی زیاتر.

ئامادەی گەشەپێدانی کارەکەتی لەگەڵ زێن کاش؟

زیاتر ئاشنابە کە چۆن چارەسەرە بازرگانییەکانی زێن کاش هۆکارە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و داهات، پاشەکەوتکردنی کات و سەرچاوە لە ڕێگەی سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی پارێزراو و بێخەوشەوە.

ئەمڕۆ داواکاری کۆمپانیاکەتان پێشکەش بکەن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەیەوە: تۆمارکردنی جزدانی بزنس

بۆ بەدواداچوون بۆ هەواڵەکانی زین کاش سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: هەواڵەکانی زین کاش

پەیوەندیمان پێوە بکە

دەتەوێت زیاتر لەبارەی ئەمەوە بزانیت؟ بە ئازادی پەیوەندیمان پێوە بکە لە:

info@zaincash.iqیان بە تەلەفۆن6698